رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو لە گوندی عەلیاوەی سەر بە شارۆچکەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر، گەنجێکی 25 ساڵ بەر دەستڕێژی گوللە دەدرێت و دەکوژرێت، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپەش دەڵێت: "هۆکاری کوشتنەکە کۆمەڵایەتییە".
ئەمڕۆ هەینی، 4ی شوباتی 2022، ستار عومەر ئاغا، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 12ی شەوی پێنجشەممە کەسێک بەناوی (ئەحمەد لەتیف)، کە دانیشتووی گوندی عەلیاوەیە و ماڵی لە دەرەوەی گوندەکەیە لەلایەن چەند کەسێکەوە و لە پێش چاوی ژمارەیەک کەس و کەسوکارەکەی دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە".
ئەحمەد لەتیف، لە دایکبووی 1997ە، قوتابی قۆناخی سێیەمی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین بووە.
سەبارەت بە بکوژەکان و هۆکاری کوشتنەکەش، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە گوتی: "هۆکاری کوشتنەکەی کۆمەڵایەتییە و دەگوترێت پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچێکدا هەبووە، بکوژەکانیش ناسراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ