رووداو دیجیتاڵ
وێنە: بەیار حەکیم
شاری حەسکێف یەکێکە لە مێژووییترین شارەکانی جیهان کە ژیانی تێدا مابوو تاوەکو ساڵی 2020، مێژووی دروستکردنی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا.
دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی 2019دا حکومەتی تورکیا دەستی کرد بە گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی ئڵیسوو، پەیتاپەیتا شوێنەوار و گوندەکانی حەسکێف کەوتنە ژێرئاوەوە.
دروستکردنی بەنداوەکە لە ساڵی 1997ـەوە لەلایەن حکومەتی تورکیا رەزامەندیی لەسەر دراوە. ساڵی 2008 لهلایهن ئهردۆغانهوه بەردی بناخهی دانراوه و لە 2018دا بۆ گلدانەوەی ئاو ئامادە بووە، بەڵام بۆ ئەوەی شوێنەوارەکانی ناوچەکە ژێر ئاو نەکەون گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکە دواخرا.
دوای گواستنەوەی بەشێکی زۆری شوێنەوارەکانی حەسکێف، رۆژی 2020/07/19 دەستکرا بە گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکەدا و بەو هۆیەوە 199 گوندی باکووری کوردستان ژێرئاو کەوتوون و نزیکەی 80 هەزار کەس راگوێزراون.