لە سۆران كچێكى 16 ساڵان خۆى ده‌سووتێنێت
رووداو - هه‌ولێر
باوك و براكانى له نوێژى هه‌ینى بوون، (م) كه له‌گه‌ڵ دایكى له ماڵ بووه، له حه‌مامى ماڵه‌كه‌یاندا ئاگرى له خۆى به‌ردا و خۆى سووتاند. له ئیفاده‌كه‌شیدا ده‌ڵێت یه‌خه‌ى كه‌س مه‌گرن، خۆسووتاندنى من به بڕیارى خۆم بووه و كه‌س هانى نه‌داوم.
رۆژى 24/1/2020 كچێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ناوى (م.م)، دانیشتووى یه‌كێك له ناحیه‌كانى سه‌ر به قه‌زاى سۆران له نێو ماڵى خۆیاندا ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا، به‌هۆى زۆریى رێژه‌ى سووتانه‌كه‌شى له نه‌خۆشخانه مرد.
موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دیواری، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران به(رووداو)ی راگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى پۆلیسی ئێشكگری نه‌خۆشخانه‌ی سۆران له رووداوێكی خۆسووتاندن ئاگادار كرانه‌وه، چوونه ئه‌وێ و ده‌ركه‌وت كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵانه له ماڵه‌وه خۆى سووتاندووه".
سه‌باره‌ت به ئیفاده‌ی كچه‌كه، موقه‌ده‌م شه‌ماڵ گوتی: "ئێمه ئیفاده‌مان له كچه‌كه وه‌رگرت، گوتی هیچ كه‌سێك به‌رپرس نییه له خۆسووتاندنی من و سكاڵاشم له‌سه‌ر كه‌س نییه، ته‌نیا خۆم به‌رپرسیارى ئه‌و رووداوه‌م". به‌ڵام ئه‌و كچه بۆ پۆلیسى باس نه‌كردووه چ كێشه‌یه‌كى هه‌بووه و بۆچى خۆى سووتاندووه.
(د) كه برای (م)ه دوای پرسه‌ی خوشكه‌كه‌ی قسه‌ى بۆ (رووداو) كرد و گوتی: "خوشكه‌كه‌م كچی ماڵه‌وه بوو، تاوه‌كو پۆلى حه‌وتى بنه‌ڕه‌تى خوێند، به‌ڵام گوتى حه‌زم له خوێندن نییه و ئێمه‌ش گوشارمان نه‌خسته سه‌ری و پێمانگوت به دڵى خۆت بكه، ئیدى وازى له خوێندن هێنا".
به گوته‌ى (د)، خوشكه‌كه‌ى زۆربه‌ى كاته‌كانى له ماڵه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد، كچێكى زۆر هێمن له‌سه‌رخۆ بووه و هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بووه. بۆیه نازانن بۆچى خۆى سووتاندووه.
(د) باسی ئه‌و رۆژه‌ی كرد كه خوشكه‌كه‌ی، خۆی سووتاند و گوتی: "وه‌كو هه‌موو رۆژێكی ئاسایی، نانی به‌یانیمان پێكه‌وه خوارد. رۆژى هه‌ینى بوو، له‌گه‌ڵ باوكم چووین بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژى هه‌ینى، (م) و خوشكه بچووكه‌كه‌م و دایكیشم له ماڵ بوون".
دوای ئه‌وه‌ی (م) ده‌زانێت بێجگه له خوشكه‌كه‌ی و دایكی كه‌سى دیكه له ماڵ نییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی دایكی ئاگادار بێت، ده‌به‌یه‌ك نه‌وت ده‌باته حه‌مام و پاشان ئاگر له جه‌سته‌ى خۆى به‌رده‌دات.
(د) گوتی: "ئێمه له مزگه‌وت بووین، دواى نوێژى هه‌ینى هاتینه‌وه، كه نزیك بووینه‌وه به‌ر ده‌رگای ماڵمان قه‌ره‌باڵغ بوو. به‌په‌له رامكرده ژووره‌وه، بینیم دووكه‌ڵ له حه‌مام دێته ده‌ره‌وه، دایكم ده‌گریا و هاواری ده‌كرد كچه‌كه‌م بۆچی ئه‌و كاره‌ت كرد".
ئه‌و كچه به‌گوێره‌ى پشكنینه‌كان 99%ى جه‌سته‌ى سووتابوو، بۆیه سه‌عات 9:40 خوله‌كى شه‌و له نه‌خۆشخانه مرد.
سه‌باره‌ت به هۆكاری خۆسووتاندنی ئه‌و كچه، (د) ده‌ڵێت: "ئێمه هیچ شتێك نازانین، له دایكیشم پرسى كه له‌و كاته‌دا له‌ماڵ بووه، ئه‌ویش ده‌ڵێت هیچ شتێك نازانم، ته‌نیا گوێم له هاوارى (م) بوو، كه چووم بینیم له حه‌مام ده‌سووتێ".
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئاگادارى ژیانى ئه‌و كچه‌یه و نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌و كچه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌بوو، رۆژێك دایكی ئه‌و كچه به په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌زانێت، به كچه‌كه‌ی ده‌ڵێت به‌و كوڕه بڵێ بێته خوازبێنیت، پێش ئه‌وه‌ی باوكت و براكه‌ت بزانن، كچه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به كوڕه‌كه‌وه ده‌كات و داوای لێده‌كات بچێته خوازبێنی، به‌ڵام كوڕه‌كه نه‌چووه‌ته داوای".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێیوایه (م) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه خۆى سووتاندووه. ته‌نانه‌ت له ئیفاده‌ى پۆلیسیش هه‌مان قسه‌ى كردووه.