هەولێر.. ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی بەتەمەن دەدات و شۆفێرەکەی هەڵدێت
رووداو-هەولێر
لەسەر رێگەی هەولێر-کەرکووک ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی بەتەمەن دەدات، ژنەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەش هەڵهاتووە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ له‌سه‌ر ریگەی سه‌ره‌كی هه‌ولێر-كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر به‌شه ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جی ئیم سی ستەیشن خۆی كیشا به‌ئافره‌تیكی به‌ته‌مه‌ن له‌كاتی په‌رینه‌وه‌ی له‌شه‌قامەکەدا و دەستبەجێ ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ستداوە".
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش رایكردووە، بەڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێهێشتووە.
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان