ئەحمەد تورک دوای ئازادکردنی بۆ رووداو دەدوێت
رووداو - مێردین
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین دوای ئازادکردنی بۆ رووداو دەدوێت و رایدەگەیێنێت، پرسی کورد لە باکووری کوردستان بەڕێگەی دیموکراسی و ئاشتییانە نەبێت، چارەسەر نابێت.
هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "من ئازادکرام، بەڵام هاوسەرۆک و پەرلەمانتار وسەرۆکی شارەوانییەکانمان هێشتا لە زیندانن. هیواخوازم ئەوانیش ئازادبکرێن و کێشەکان زوو چارەسەر بن".
ئەحمەد تورک رایگەیاند، زیاتر لە جاران بۆ ئاشتی، دیموکراسی و یەکسانی خەبات دەکەن و گوتی "ئاڵۆزی زۆر هەن و تاوەکو مافی مرۆڤ، ئازادی و دیموکراسیش نەبێت، ئاڵۆزییەکان نەک هەر تەنیا لەسەر شارەدار و پەرلەمانتار و کەسایەتییەکان بەڵکو کاریگەری نەرێنی لەسەر هەمووان دەبێت".
ئێوارەی رۆژی هەینی 3-2-2017 ئەحمەد تورک لە زیندانی خارپێت ئازادکرا.
ئەحمەد تورک رۆژی 24-11-2016 به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون و بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه و هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینه و سووكایه‌تیكردن به به‌هاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا"، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستگیركرابوو.