سستەرە خاتوون ئەو پزیشکەی 50 ساڵ خزمەتی سلێمانی کرد، پەیکەری رێزی بۆ دادەنرێت

04-01-2025
پێشەوا بەختیار
پەیکەری پزیشکەکە لە شاری سلێمانی دانراوە.
پەیکەری پزیشکەکە لە شاری سلێمانی دانراوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سستەرە خاتوون ئەو ژنە کریستیانەی سلێمانی کە 50 ساڵ خزمەتی بە کەرتی تەندروستیی شارەکە کردووە، لەبەر خزمەتی زۆری پەیکەری رێزلێنانیان بۆ داناوە. 
 
ناوی تەواوی پەرستارەکە میخائیل یونانە و لەدایکبووی زاخۆ بووە. لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سلێمانی کاری کردووە، بەشی زۆری پزیشکانی ژنان و منداڵانی شارەکە کاریان لەگەڵدا کردووە. 
 
دکتۆر شلێر، لەسەر دەستی میخائیل یونان هاتووەتە دنیاوە و وەکو پزیشکیش کاری لەگەڵدا کردووە. 
 
دکتۆر شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەبارەی سستەرە خاتوونەوە دەڵێت، "من لەتەمەنی گەنجی کارم لەگەڵی نەکرد. ئەو کاتە چووبووە تەمەنەوە بەڵام زۆر هاوکار و زیرەک بوو. جگە لەوەی پەرستاری مامان بووە، لە نەخۆشخانە چووەتە ماڵان و بە شێوەیەکی زانستی کاری مامانی کردووە."
 
عەبدولئەحەد یوحەنا، هاونیشتمانییەکی کریستیانە و یادەوەرییەکی خۆی لەگەڵ سستەرە خاتوون دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "من لە ساڵی 1970 ناسیم، ئەوکات کچێکمان بوو، چووم بیهێنم گوتی، بڕۆ تاکسی بهێنە، چووم تاکسیم دەستنەکەوت و بە عەرەبانە بردم؛ گوتی کێشە نییە گرنگ ئەوەیە بگەمە ماڵی ئێوە، کەسێکی زۆر باشبوو."
 
خاتوو میخائیل لەساڵی 1924 لە گوندی سناتی زاخۆ دایکبووە. لە ساڵی 1952 لە سلێمانی وەکو پەرستار دەستی بە کار کردووە، خەڵکی شارەکە ناویان لێناوە دایکە بەرگ سپییەکە، چونکە زۆرینەی منداڵەکانی سلێمانی لەماوەی 50 ساڵێکدا لەسەر دەستی ئەو هاتوونەتە دنیاوە.
 
عەبدولئەحەد یوحەنا ئاماژە بەوە دەکات، سستەرە خاتوون "جیاوازی نەدەکرد لە نێوان کریستیان و موسڵمان و هیچ ئایینێک. هەموو کات بە دڵسۆزی کاری دەکرد و زۆر یارمەتی پێشمەرگەیشی داوە." 
 
دکتۆر شلێر فایەق لەبارەی میخائیل یونانەوە هەروەها دەڵێت، "ئەو کاتەی من بوومە پزیشک ئەو سەرۆکی پەرستاران بوو. هەمووی بە کچی خۆی بانگ دەکرد و کارەکەی زۆر بەجوانی دەکرد."
 
میخائیل یونان، هاوژینەکەی ناوی یوسف بووە و ئەرمەنی بووە، دایکی سێ کچ و کوڕێک بووە. لە ساڵی 2002 لەتەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات و هەر لە سلێمانی بە خاک دەسپێردرێت.
 
دوای خۆی جگە لە سێ کچەکەی، مێژوویێکی پاک و جوان و چیرۆکی ژیانێکی میهرەبان و پێکەوەیی ئایینەکانی لە کوردستان لە دوای خۆی بەجێهێشت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوەی شەقامێک لە سنووری هەولێر.

رێگەوبانی هەولێر: پار 96 پڕۆژەمان جێبەجێ کردوون

بەڕێوەبەری چاککردنەوەی پاراستنی رێگەوبانی هەولێر دەڵێت، پار 96 پرۆژە لە سێکتەری رێگەوبان بە گوژمەی زیاتر لە 35 ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێکراون. دەشڵێت، نزیکەی 95٪ی رێگەوبانەکانی پارێزگای هەولێر پێویستیان بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەیە.