رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان تێکەڵ دەکرێن.
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 04-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی گەڕانەوەی ئاوارەکانەوە ژمارەیەک کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن."
لە هەرێمی کوردستان 20 کەمپی ئاوارە ماون؛ 16یان لە دهۆک و 4 دانەکەی دیکەیان لە هەولێرن.
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، "هەندێک کەمپ ژمارەیەکی کەمی ئاوارەیان تێدا ماوە. ئەوانە لەگەڵ کەمپی دیکە تێکەڵ دەکەین، وەکو کەمپەکانی حەسەن شام و خازر."
عەلی عەباس ئەوەشی خستەڕوو، "ئەم مانگە کەمپی نوێی گونجاو لە سنووری هەولێر ئامادە دەکەین و پێداویستییەکانیان دابین دەکەین، بۆئەوەی ئاوارەکانی ئەو کەمپانەیان بۆ بگوازینەوە کە دادەخرێن."
نزیکەی 20 هەزار ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە؛ 18 هەزاریان لە دهۆک و دوو هەزاریان لە هەولێرن. عەلی عەباس دەڵێت، "حکومەتی عێراق لە کەمپەکانی دهۆک لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەکو نەوت و خۆراک بەردەوامە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ