عارف قوربانی: ئەمریکا و ئێران داوایان لە یەکێتی کردووە بەرهەم ساڵح بەربژێریان بێت بۆ سەرۆککۆمار

04-01-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سبەی 05-01-2022 پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی یەکخستنی پێشنیازنامەی کاری هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی نوێی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی هەردوو پارتدا بابەتی دیاریکردنی بەربژێری کورد بۆ پۆستی سەرۆککۆمار یەکلابکرێتەوە. نووسەر و شرۆڤەکار دەڵێت، ئەمریکا و ئێران داوایان لە یەکێتی کردووە بەرهەم ساڵح بەربژێریان بێت بۆ ئەو پۆستە.
 
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری ئێستای عێراق، یەکێکە لەو ناوانەی باسی لێوەدەکرێت کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووبارە بەربژێری بکاتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە. عارف قوربانی، نووسەر و شرۆڤەکار لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "رووداوی ئەمڕۆ" کە بێستوون عوسمان پێشکێشی دەکات، گوتی، "پێشتر قسەوباس هەبوون کە پارتی داوای لە یەکێتی کردبێت، یەکێتی بەربژێرەکەی بگۆڕێت. لەنێو یەکێتیش خواستێک هەبوو بۆئەوەی کەسێکی دیکە بەربژێر بکەن، بەڵام ئەوەی من بزانم، هەم لایەنی ئەمریکی و هەم لایەنی ئێرانی داوایان لە یەکێتی کردووە کە دەبێت تەنها د. بەرهەم بەربژێر بکەنەوە".
 
بەدەر لە پشتگیریی ئەمریکی و ئێرانییەکان، قوربانی باسی لەوەش کرد کە لایەنی سەدریش قایل کراوە بۆئەوەی لە پەرلەمان دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدەن، تەنانەت ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێریشی هەبێت. بە هەمان شێوە باسی لەوەش کرد، لەگەڵ دەوڵەتی یاساش لەسەر ئەو بابەتە پێکهاتوون.
 
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەو پشتگیرییە نێوخۆیی و دەرەکییەی بەرهەم ساڵح بەدەستیهێناوە ئەنجامی دانووستاندنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە یاخود هەوڵی تاکەکەسیی خۆیەتی، قوربانی گوتی، "بە پلەی یەکەم بەرهەمی هەوڵی خۆیەتی دەیچنێتەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆپبارانکردنی باشووری کۆبانێ لەلایەن تورکیاوە. وێنە: ناوەندی میدیایی هەسەدە.

هەسەدە: تورکیا باشووری کۆبانێ تۆپباران دەکات

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، تورکیا ناوچەی پردی قەرەقۆزاخ و باشووری شاری کۆبانێ "بە چڕی" تۆپباران دەکات. سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمریکا و تورکیا بەردەوامن لە ناردنی هێز بۆ کۆبانێ و دەوروبەری.