مەلا بەختیار: لە ساڵیادی قاسم سولەیمانی هیچ لێدوانێکم نەبووە

 
رووداو دیجیتاڵ

مەلا بەختیار لە رێگەی نووسینگەی راگەیاندنەکەیەوە رەتیدەکاتەوە هیچ لێدوانێکی لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی دابێت.
 
نووسینگەی راگەیاندنی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بۆ ئەمساڵی یادی تیرۆرکردنی سەردار قاسم سلێمانی، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هیچ دیدار و لێدوانێکی رۆژنامەوانیی نەبووە".
 
لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لێدوانێک بەناوی مەلا بەختیار بڵاوبووەوە کە نووسرابوو "شەهید قاسم سولەیمانی، قەڵای پتەوی پشتگیری بوو بۆ پێشمەرگە"؛ ئەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.