رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

04-01-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان کەمال ئەترووشی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دانیشتن لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو (6ی کانوونی دووەمی 2021).
 
لە بانگهێشتێکی پەرلەمانی کوردستاندا کە واژۆی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە، ئاماژە بەوە کراوە "بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی 8ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە 1ی نائاسایی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 06-01-2021، بۆ ئەو مەبەستەی لە بەرنامەی کار دیاریکراوە".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە بڕگەی یەکەمی خشتەی کاری دانیشتنەکەدا دەنگدان لەسەر بەربژێری حکومەت بۆ پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان هاتووە.
 
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ‎بە مەبەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. کەمال ئەترووشیی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
 
پرۆفایلی د. کەمال ئەتروشی بەپێی ئەو زانیارییانەی لە هەژماری لینکدئینەکەی دایناون:
 
لە مانگی تەممووزی 2019وە راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە بۆ وزە.
 
لە مانگی تشرینی دووەمی 2017وە جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوێتیی تایبەت بە گاز و نەوتە.
 
لە نیسانی 2014 تاوەکو ئایاری 2015 راوێژکاری باڵای کۆمپانیای تۆتاڵی تایبەت بە نەوت و وزە بووە.
 
لە ئابی 2012 تاوەکو نیسانی 2014 راوێژکار بووە لە کۆمپانیای KUFPECیی کوەیتی تایبەت بە نەوت.
 
ساڵی 1987 بۆ 1991 دکتۆرای لە بواری جیۆفیزیکس لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی بەدەستهێناوە.
 
لە ساڵی 1991 بۆ 1994 وەکو توێژەر لە پەیمانگەی پێترۆڵیۆمی فەرەنسی کاری کردووە.
 
لە ساڵی 1971 بۆ 1975 لە زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی لە زانستی جیۆفیزیکس و زانستی بوومەلەرزەزانی بەدەستهێناوە.
 
جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت
 

دەقی راگەیێندراوی پەرلەمانی کوردستان

ـ

بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەربازانی فینلاندی لەکاتی راهێنانی هێزێکی پێشمەرگە لە نزیک هەولێر لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019، وێنە: Puolustusvoimat

فینلاند کۆتایی بە ئەرکی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هێنا

سوپای فینلاند کۆتایی بە ئەرکە سەربازییەکەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش هێنا و سەرجەم سەرباز و راوێژکارەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کشاندەوە.