سەرۆکی پێشووی HADEP گیانی لەدەستدا

04-01-2015
بێستون عوسمان
نیشانەکردن موراد بۆزلاک
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

موراد بۆزلاک، سەرۆکی پێشووی HADEP و پەرلەمانتاری ئەدەنە لەسەر لیستی پارتی دیموکراسی گەلان HDP گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 4-1-2014 ، موراد بۆزلاک، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی گەلان لە نەخۆشخانەی گوڤەن لە ئەنقەرە گیانی لەدەستدا. بۆزلاک دوچاری شێرپەنچەی پرۆستات ببوو و ماوەی 3 مانگ بوو لەم نەخۆشخانەیەدا چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرا. ئێوارەی ئەمڕۆش هەواڵی گیانلەدەستدانی بۆزلاک لە لایەن پەروین بوڵدان، ئەندام پەرلەمانی HDP وە بڵاوکرایەوە.

بۆزلاک لەدایکبووی ساڵی 1952 ە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتەکانی SHP، HEP و DEP کە ژمارەیەک پارتی چەپی نزیک لە بزووتنەوەی کوردی بوون لە باکووری کوردستان و تورکیا. دواتریش دامەزرێنەر و سەرۆکی پارتی HADEP بووە، کە دوای داخستنی پارتەکانی DEHAP و DTP و BDP و HDP ی بەدواداهات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە