رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە کەسێک لە شەقامی 40 مەتری هەولێر تەقە لە سێ کەس دەکات و بەپێی گرتەکە یەکێکیان فیشەکی بەردەکەوێت. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: رووداوەکە دروستکراو و سیناریۆیە.
ئەمڕۆ (سێشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2024) کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو گرتە ڤیدیۆییە خوێندکارانی پەیمانگەی کارگێڕی یاسایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرن و رووداوەکە دروستکراو و سیناریۆیە، ئەو کارەشیان بەپێی یاسا رێگەپێدراو بووە، بەڵام دیارە بەبێ ویستی خۆیان، لەدەستیان دەرچووە و بڵاوبووەتەوە."
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت "ئەو خوێندکارانە رووداوەکەیان بۆ دروستکردنی دۆسیەیەک وەکو تێزی خوێندن و بەکارهێنانی لە دادگەی گریمانەیی پەیمانگاکەیان بەکارهێناوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ