لە وان 17 کەس بە تۆمەتی پەکەکە دەستبەسەرکران

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای وان ـی باکووری کوردستان لە ماوەی یەک هەفتەدا 17 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دەستبەسەرکران. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە لە رۆژانی 24ـی تشرینی دووەم بۆ یەکی کانوونی یەکەمی 2024 لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە لە سنووری پارێزگای وان ئۆپەراسیۆنیان کردووە و  17 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاریکردنی پەکەکە دەستبەسەرکردووە. 
 
بەگوێرەی ئاسایشی وان، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دەستبەسەرکراوانە دەستیپێکردووە. 
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەکەکە، هاووڵاتییانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

جەمال کۆچەر: عێراق لەبەر مەترسیی هێرشی ئیسرائیل دەیەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە لیژنەکەیانی راگەیاندوە، ترسیان هەیە ئیسرائیل بەندەری فاو بۆردوومان بکات، بۆیە دەیانەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.