هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

03-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هیچ پاشگەزبوونەوە و گۆڕانکارییەک بەسەر بڕیارەکەیان نەهاتووە لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە "چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە."
 
رۆژی سێشەممە، 03ی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "لە چەند پەیج، ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست، بە مەبەست و چەواشەکارانە بڵاوکراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرداگرتن و قەدەخەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەردا ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە."
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "وەک لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بە ھەموو لایەکی رادەگەیێنین، ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بوونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە، چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بە وردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە."
 
هەر لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی هاتووە، "نیەتمانە بەتەواوی کۆتایی بە پاشاگەردانی، یاساشکێنی، شێواندنی سیمای شارستانی، ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین، زۆر مکوڕ دەبین لەسەر جێبەجێکردنی ھەر بڕیارێک کە بڕیاری لەبارەوە بدەین."
 
هاوکات ئاسۆ محەممەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە رووداوی گوت، "کۆمەڵێک پەیجی تۆڕەکانی سۆشیال میدیا و فرۆشیاری ئۆتۆمبێل ئەم دەنگۆیانەیان بڵاوکردبووەوە کە گوایە ئەم بڕیارە ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە، تاوەکو ئۆتۆمبێلەکانیان بفڕۆشرێن."
 
دوێنێ 02ی کانوونی یەکەمی 2024، لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی نایاسایی و بێ سەرەتا دەستی بەسەردا دەگیرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، بازگەکانیش دەستکراوەن کە رێگە نەدەن ئەم ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو شاری سلێمانی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.