بەشێک لەو منداڵانەی لە شەقامەکانی کەرکووک کاردەکەن جگەرە و نێرگەلە دەکێشن

03-12-2022
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
چەند منداڵێک لە کەرکووک
چەند منداڵێک لە کەرکووک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لەو منداڵانەی لە ترافیکلایتەکانی کەرکووک جامی ئۆتۆمبێلەکان دەسڕنەوە، ئالوودەی جگەرە بوونە و نێرگەلەش دەکێشن. رۆژانە 12 كاژێر کاردەکەن و دەڵێن، زۆرجار بەهۆی کارەکانیانەوە دەستگیردەکرێن و "لە زیندانی چاکسازی فێری جگەرە کێشان بووین." 
 
زیاد ئەحمەد، یەکێک لە منداڵەکانە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کرێی خانوو و، پارەی موەلیدە زۆرە و فریای بازاڕی ناکەوین. من تەنیا یەک برام هەیە و ئەویش نەشتەرگەری بۆکراوە. پۆلیس بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستگیری کردم و لە چاکسازی زیندانی کرام. 10 رۆژ لەگەڵ پیاوکوژ و خەڵک رفێنەر لە یەک ژوور دەستبەسەر کرابووم." 
 
لە کەرکووک فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە بۆ هەموو تەمەنەکان سانسۆری لەسەر نییە. هەرزانیی جگەرە و نێرگەلە وایکردووە ژمارەیەکی زۆری منداڵ و مێرمنداڵ جگەرە بکێشن و بۆ کێشانی نێرگەلەش بچنە کافتریاکانەوە.
 
پەروێز محەممەد، دووکاندارە و باس لەوە دەکات، "پاکەتێک جگەرە بە 500 دینارە و هەموو کەسێک دەتوانێت بیکڕێت. فەیپ لە سێ هەزارەوە هەیە تاوەکو 20 هەزار و ئەم نرخە کەمەش هۆکارە. ئەم دیاردەیە بە تەنیا بە حکومەت کۆنترۆڵ ناکرێت و پێویستە دووکاندار و ئەو کەسانەی لەم بوارەدا کار دەکەن ویژدانی خۆیان بەکاربخەن و بە هەموو کەسێکی نەفرۆشن."
 
چەندین منداڵ و مێرمنداڵ لەنێو ئەو تووشبووانەدان کە لە سەنتەری شێرپەنجەی کەرکووکن. بەشێکیان لەژێر چاودێریی چڕدان کە پزیشکان پێیانوایە بەهۆی جگەرە و نێرگەلە کێشانەوە تووشی شێرپەنجە بوون. 
 
دەریا ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەڵێت، "کۆمەلێک نەخۆشیی دیکەش هەیە کە لە بەکارهێنانی فیپ و جگەرە و نێرگەلە تووش دەبێت. ئەمانە جگە لەوەی دەبێتە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە، مەترسیدارە بۆ گواستنەوەی نەخۆشیی دیکەش وەکو نەخۆشیی سییەکان و رەنگە ببێتە هۆکاری تووشبوون بەو نەخۆشییانە." 
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رۆژانە بە بەهای ملیۆنێک و 800 هەزار دۆلار جگەرە لە عێراق دەفرۆشرێت کە ساڵانە دەگاتە نزیکەی 657 ملیۆن دۆلار و حکومەتی عێراق هیچ بەرنامەیەکی بۆ کەمکردنەوەی ئەو رێژەیە نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی شاری دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

8 کریستیان لەسەر کورسییەکەى کۆتاى دهۆک لە پەرلەمانی کوردستان رکابەری دەکەن

8 بەربژێرى کریستیان بۆ رکابەرى لەسەر تاکە کورسییەکەی کۆتاى ئەو پێکهاتەیە لە دهۆک ناوى خۆیان تۆمار کردووە. 6 بەربژێرى دیکە لەو پارێزگایە وەکو سەربەخۆ بۆ کورسیى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ناویان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە.