بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە: تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکات

03-12-2021
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە رایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا بەسەختی سنووری ھەردوو ناحیەی چەمانکێ و دێرالوک سەر بە قەزای ئامێدیان بۆردوومانکردووە و چەند بنکەیەکی پەکەکە کراونەتە ئامانج، بەڵام ھێشتا زیانەکان دیار نین.
 
ئەمڕۆ هەینی 03-12-2021 شەعبان بەرواری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە کە نزیکە لە ناحیەی چەمانکێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 16:05 فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی چەمرەبەتێ و ھیزانکێیان بۆردوومان کرد.
 
لە ھەمان کاتدا فڕۆکەکانی تورکیا گوندی سەرگەلێ و چیای بێسمتێ لە سنووری ناحیەی دێرالوک و قەزایی ئامێدیان بۆردوومانکرد، فایەق بەلاڤەیی، دانیشتووێکی ئەو ناوچەیە بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 16:20 فڕۆکەکانی تورکیا نزیک گوندی سەرگەلی و چیای پێسمتێیان بۆردوومانکرد و، ھیچ زیانێکی گیانی بەر خەڵکی سڤیل نەکەوتووە.
 
سوپای توركیا رۆژی 15ی حوزه‌یرانی 2020 له‌ رێگه‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانییه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ناسراو بە "چڕنووکی هه‌ڵۆ" و رۆژی 17ی حوزه‌یرانیش هێزه‌كانی وشكانیی ئۆپه‌راسیۆنی ناسراو بە "چنگی پڵنگ" و لە کۆتایی نیسانی 2021یشدا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چڕنووکی هەورەبرووسکە"ی لە باشووری کوردستان دەستپێکرد. 
 
بەرپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا دەڵێن، 50 کیلۆمەتر له‌ قووڵایی هەرێمی كوردستاندا دژی په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنەکەش تاوەکو به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ بریتییه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی حه‌فتانین و ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆئه‌وه‌ی رێگری بكات "له‌ جموجووڵه‌كانی په‌كه‌كه"‌ له‌ نێوان باكوور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان.
 
لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی سوپای تورکیا کە ماوەی چەند مانگێکە لە باشووری کوردستان بەردەوامن، لە دەوروبەری ئەو ناوچانەدا کە بنکەی سەربازی تورکیا دروستکراون، هەزاران دار بڕدراون و سووتێندراون و زیانێکی زۆر بە سرووشت و ژینگەی کوردستان گەیێندراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوی قورسی دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە کەلار راستەوخۆ بەکاردەهێندرێت بۆ کشتوکاڵ

هیچ گەڕەکێکی سنووری 13 شارەوانیی گەرمیان وێستگەی ئاوی قورسیان نییە

ئاوی قورسی دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە کەلار راستەوخۆ بەکاردەهێندرێت بۆ کشتوکاڵ کردن، پڕۆژەکان هێشتا وێستگەی ئاوی قورس یان رێڕەوێکی تایبەتیان نییە، ئاوەکە دەڕژێتە ئەو جۆگانەی باران دروستی کردوون، جووتیارانیش بۆ گەنم و جۆ بەکاریدەهێنن