بەهۆی بەفربارین دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داخرا

رووداو- چۆمان

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر، ئەمشەو دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داخرا.

مەسعود ئەحمەد، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی گومرگی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لەنێوان چۆمان و شارۆچكەی خانێی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران وەستێندراوە".

مەسعود ئەحمەد گوتیشی " ئێران ئاگاداری کردووینەتەوە کە بۆ ئەمشەو گەشتیاران سەردانی سنوور نەکەن، چونکە دەروازەکە داخراوە".

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین رووی لە باشووری كوردستان كردووە و لە نهەندێك ناوچەش بەفر باریوە، ساڵانەش  لە دەڤەری باڵەكایەتی بەفرێكی زۆر دەبارێت و بۆ چەند جارێك رێگەی هامڵتۆن دادەخرێت.