هاتووچۆی هەولێر بەهۆی هەورەبرووسکەوە تاقیکردنەوەی رەمپە دوادەخات

03-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی لەکارکەوتنی سیستم، لە ئەنجامی لێدانی هەورە برووسکە لە تاوەری کۆنتڕۆڵی تاقیکردنەوەکان، سبەی تاقیکردنەوەی پراکتیکی رەمپە بۆ 25ی تشرینی دووەم، دوخرا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 3 تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە، کە سبەی دووشەممە 4-11-2024، تاقیکردنەوەی پراکتیکی رەمپەیان هەیە، لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، دواخرا".
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر گوتی، "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین، سبەی سەردانمان نەکەن، تاقیکردنەوەکانیان دوا دەخرێت بۆ 25-11-2024، بەهۆی لەکارکەوتنی سیستم، لە ئەنجامی لێدانی هەورە برووسکە لە تاوەری کۆنتڕۆلی تاقیکردنەوەکان".
 
دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێ ناوچە برووسکە و هەورەگرمەشی لەگەڵدایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''