بوومەلەرزەیەک لە دەریای ئیجە روویدا

رووداو دیجیتاڵ
 
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا. 
 
سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 20:03 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.3 پلەی رێختەر، لە دەریای ئیجە لە سنوورە ئاوییەکانی نزیک پارێزگای چاناککالە-ی تورکیا روویدا.  
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 6.45 کم تۆمارکرا. 
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەش بوو 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون.
 
بوومەلەرزەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 5 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ژمارەیەکی بەرچاو لەوانیش لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون.