چیرۆکی گیانلەدەستدانی کچێک بەهۆی لافاو لە سنووری حەویجە؛ 'لەژیانمدا شتی وەهام نەبینیبوو'

04-11-2024
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
چوار گوندی سنووری حەویجە داوای بەهاناوەچوون دەکەن
چوار گوندی سنووری حەویجە داوای بەهاناوەچوون دەکەن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یەکەم بارانبارین لە سنووری حەویجە، بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەک گوندی ناوچەکە، کچێک گیانی لەدەستدا و زیانی زۆری مادیش بە خەڵکی گوندەکان گەیشت.
 
تەیبە موبارەکی تەمەن 30 ساڵ ئەو کچەیە کە بەهۆی دروستبوونی لافاو خنکا، لە گوندی غوڕەیبی سەر بە ناحیەی عەباسی لە حەویجە، پرسەی بۆ دانراوە.
 
باوکی تەیبە دەڵێ کچەکەی لەگەڵ براکەی لای مەڕ بوون، ویستوویەتی لەگەڵ بارینی بارانەکە بەهانایەوە بچێ، کەچی کەوتووەتە نێو چەمێکەوە و گیانی لەدەستدا. 
 
موبارەک ئەحمەد هەروەها دەڵێ "هەواڵیان پێداین، گوتیان 'فریابکەن، کچەکەتان خنکا.' ئیدی هەموو رۆیشتین... من و کوڕی براکەم رۆیشتین تاوەکو ئەوەی کەمێک ئاوەکە دابەزییەوە."
 
لە گوندی غوڕەییب زیاتر لە 15 ماڵ ئاوی تێچووە، 15 سەرمەڕ ئاو بردوونی، ژمارەیەک مریشک و پەلەوەری دیکەش لەنێوچوون.
 
خەڵکی ناوچەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاو بۆ زیادەڕۆیی سەر رێڕەوە ئاوییەکان دەگەڕێننەوە. 
 
مەیدەم محەممەد، دانیشتووی گوندی غوڕەییب دەڵێ "گوندەکە هەمووی تیاچوو، بەڵام خوا بەهانامانەوە هات و (بەربەستی) رووبارەکە تەقی، ئاوەکە کەمبووەوە."
 
دانیشتوویەکی دیکەی گوندەکە بە ناوی عەلی ئەحمەد دەڵێ "هیچ دەرەچەیەک نییە لەسەر شەقامەکەوە، بۆیە هەموو لافاوەکە لێرە کۆدەبێتەوە. دەرەچەیەک هەبوو، ئێستا داخراوە، بۆیە ئاوی باراناو کۆدەبێتەوە و تاوەکو وشکانییەکە دەڕوات."
 
قوتابخانەی گوندەکەش نقوومی ئاو بووە و زیانی زۆر بە کەلوپەل و پێداویستییەکانیان گەیشتووە.
 
حوسێن محەممەد، بەڕێوەبەری قوتابخانەی غوڕەییب بە رووداوی گوت "لە تەمەنمدا لافاوی وەهام نەبینیبوو، بۆیە داوادەکەین لە رێگەی کەناڵەکەتانەوە لە لایەنی بەرپرس؛ بێن چارەسەرێکی بکەن."
 
یەکەم بارانبارین، زیانی گەورەی بە دانیشتووانی زیاتر لە چوار گوندی سەر بە ناحیەی عەباسی گەیاند و داوای بەهاناوەچوون دەکەن تاوەکو لافاو لە بارانی داهاتوو دووبارە نەبێتەوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى و هادی عامری.

نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری: ناکۆکییەکان لە بەرژەوەندیی گەلی عێراق تێپەڕن

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، کۆبووەوە.