یەکەیەکی تایبەت بە ژیریی دەستکرد لە زانکۆی سەلاحەدین دەکرێتەوە

03-11-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

یەکەیەکی تایبەت بە ژیریی دەستکرد لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکەش دەڵێت: یەکەمجارە یەکەی لەوشێوەیە لەعێراق بکرێتەوە و یارمەتیدەرێکی باشی خوێندکاران دەبێت لە توێژینەوەکانیاندا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2024، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ یەکەمجار لە عێراق، یەکەیەکی ئیداری لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین بەناوی یەکەی ژیریی دەستکرد و شیکردنەوەی زانیارییەکان بۆ خوێندنی ئەم ساڵ کراوەتەوە، کە ئەو یەکەیە دەتوانێت یارمەتی خوێندکاران بدات لە خوێندنەکەیان و هاوکارێکی باشیان دەبێت لە ئەنجامدانی توێژینەوە زانستییەکان."
 
سامان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەدا، ئەو یەکەیە بۆ بەشێکی دیاریکراوی زانکۆکە نییە و سەرجەم خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین دەتوانن سوودی لێببینن.
 
سەبارەت بە کردنەوەی بەشی تایبەت بە ژیریی دەستکرد لە زانکۆکە، سامان عەبدوڵڵا دەڵێت، "ئەمە وەک هەنگاوێکی سەرەتایە و لە ساڵانی داهاتوودا بەدڵنیاییەوە بەشێکی تایبەت بەو تەکنەلۆژیا نوێیە دەکەینەوە."
 
زانکۆی سەلاحەدین 16 کۆلێژ و 95 بەشی ئەکادیمی هەیە.
 
بەگوێرەی دوایین ریزبەندیی زانکۆکانی کوردستان، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان لە 21ی تەممووزی ئەم ساڵ بڵاویکردەوە، زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەم و زانكۆی سەڵاحەدین لە پلەی دووەمی باشترین زانکۆکانی کوردستانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

21-11-2024 2

وێنە؛ لە کەمپەکانی کوردستان سەرژمێری بۆ ئاوارەکانی عێراق دەکرێت

بەشێک لە ئاوارەکانی عێراق لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ناوەکانیان لە سەرژمێری تۆمارکرا و بەشێکیشیان گەڕانەوە زێدی خۆیان. ئەمانە وێنەی کەمپی بەحرکەن لە هەولێر، بژمێرەکان خەریکن ناوەکانیان تۆمار دەکەن.