گالەری

03-11-2018
23 Photos
محەممەد شوانی


له‌ دوای ئه‌وه‌ی 1800 دووكان له‌ بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر سووتان، دوای یه‌ك هه‌فته‌ خاوه‌ن دووكانه‌كان توانیان %80 دیواری دووكانه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و کاری نۆژەنکردنەوەیان بە خێرایی و چڕوپڕی بەڕێوەدەچێت.

  
هەڵگورد وەلی، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە گوتی: "لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەت چوار لیژنەی تەکنیکی پێکهێنرابوون بۆ ئاگرکوژێنەوە، ئاو و کارەبا، مەجاری و رێگاوبانە لەنێو بازاڕەکەدا. لیژنەکان خەریکی کاری رووپێوین و دوای تەواوبوونی هەیکەلی دووکانەکان راستەوخۆ دەستدەکەین بە راکێشانی بۆری ئاگرکوژێنەوە بۆ دووکانەکان. ئێستا بە سیستەمێکی پیشکەوتوو ئاگرکوژێنەوە بەبەردەم هەموو دووکانەکاندا دەبردرێت و رێگر دەبین لە دووبارەبوونەوەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگە".

سەبارەت بەوەی کەی کاری بازاڕەکە تەواودەبێت و دووکاندارەکان دەتوانن دووکانەکانیان بکەنەوە، هەڵگورد وەلی گوتی: "بۆ ئەوەی کارەکان بە خێراترین شێوە بەرەوپێش بڕۆن، یەکسەر چوار لیژنەکە هاتووینەتە ئێرە و بەردەوام خەریکی کارین، هەوڵدەدەین لە ماوەی مانگێک یان کەمێک زیاتر کارەکانمان تەواوبکەین".