نێچیرڤان بارزانی: بەغدا هیچ هێزێكی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ نەناردووە

03-11-2014
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشێیتد پرێس رایگەیاند، کە تاوەکو ئێستا بەغدا هیچ هێزێکی بۆ ئازادکردنەوەی شاری مووسڵ نەناردووە.

سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵیش، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، کە لەگەڵ بەغدا قسەیان كردووە بۆ ئەوەی هێز بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ بنێردرێت، "بەڵام تاوەكو ئێستا لە رووی كردەییەوە بەغدا هیچ هێزێكی نەناردووە".

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، هەرێمی كوردستان نە چاوی لەداگیركردنی مووسڵە و نە چاویشی لەوەیە پێشمەرگە بۆ گرتنەوەی ئەو شارە بنێرێت، رۆڵی هەرێمی كوردستانیش لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ یارمەتیدەر دەبێت.

لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی داعش توانییان شاری مووسڵ و کۆمەڵێک ناوچەی دیکەی پارێزگای نەینەوا داگیربکەن و سوپای عێراقیش لەو شارە، بە بێ شەڕ پاشەکشەی کرد.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە