کۆمیسیۆن: جیاوازیی نێوان ئەنجامی بەرایی و کۆتایی هەڵبژاردن تەنیا سکاڵا و تانەکان دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: ئەنجامی کۆتایی دەنگەکان دوای وەرگرتنی سکاڵا و تانەکان و یەکلاکردنەوەیان رادەگەیێندرێت، کە ئەوەش کاتی پێویستە، بەڵام ئەنجامی بەرایی و کۆتایی جیاوازییەکی ئەوتۆیان نابێت، تەنیا مەگەر سکاڵا و تانەکان جیاوازی دروستبکەن.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای کۆتاییهاتنی کاتی دیاریکراوی دەنگدان؛ لە سەرجەم وێستگەکاندا دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە و دوای ئەوە بۆ دڵنیابوونەوە هەمان کردار بە دەستیش دەکرێت، ئینجا کۆپییەکی ئەنجامەکان دەدرێت بە نوێنەری حیزب و لایەنەکان لە وێستگەکاندا، کۆپییەکیشی لە دیواری دەرەوەی وێستگەکان دەدرێت."
 
گوتیشی: "دوای ئەوەی دەنگەکان جیاکرانەوە، رەوانەی ئۆفیسی سەرەکی کۆمیسیۆن لە بەغدا دەکرێت و لەماوەی 24 کاژێردا ئەنجامی بەرایی دەنگەکان بڵاودەکرێتەوە."
 
سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەنگەکان، جومانە غەلای دەڵێت: "ئەنجامی کۆتایی دوای وەرگرتنی سکاڵا و تانەکان و یەکلاکردنەوەیان رادەگەیێندرێت، کە ئەوەش کاتی پێویستە، بەڵام بەوپێیەی هەموو لیستە بەشدارەکان دەنگی بەرایی خۆیان لە سەرجەم وێستگەکاندا وەردەگرن، بۆیە خۆیان بە کۆکردنەوەی دەنگەکانیان دەتوانن ئەنجامەکە بزانن، چونکە جیاوازی ئەنجامی بەرایی و کۆتایی تەنیا لەسەر یەکلایی کردنەوەی سکاڵا و تانەکان دەوەستێت."
 
20ـی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت، 48 کاژێر پێش دەنگدانی گشتیی واتە لە 18ـی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت. 
  
یەکەمجارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سیستمى ئەلیکترۆنى و بە کارتى بایۆمەتری بکرێت، کە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتیى دەکات.
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابخانەیەک لە مووشی باکووری کوردستان.

پەروەردەی تورکیا: زۆرترین قوتابی ئامادەیی لە مووش وازیان لە خوێندن هێناوە

بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە تەمەنی خوێندندان و ناڕۆنە قوتابخانە یان وازیان هێناوە، لە بەرزبوونەوەدایە. پارێزگای مووشی باکووری کوردستانیش زۆرترین قوتابی قۆناخیی ئامادەیی وازیان هێناوە.