69٪ بەربژێرەکانی پەرلەمانی کوردستان پیاو و 31٪ ئافرەتن؛ زۆرترینیان لە سلێمانین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوایین ئاماری بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارە، هەزار و 191 کەس لە هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان خۆیان بەربژێر کردووە و زۆرترین ژمارەی بەربژێرەکانیش لە سنووری پارێزگای سلێمانییە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، نوێترین ئاماری بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە، لە هەزار و 191 بەربژێر 823ـیان پیاون، کە دەکاتە 69٪ـی کۆی بەربژێرەکان و 31٪ـیشیان ئافرەتن و 368 کەسن. 
 
هەر بەگوێرەی ئامارەکەی کۆمیسیۆن، زۆرترین بەربژێر لە پارێزگەی سلێمانین، ژمارەیان 516 بەربژێرە، کە دەکاتە 43٪ـی کۆی بەربژێرانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان. هەر لە پارێزگەی سلێمانی زۆرترین ئافرەت خۆیان بەربژێر کردووە و ژمارەیان 162 کەسە. دوای سلێمانی بازنەی پارێزگەی هەولێر دێت بە 395 بەربژێر کە دەکاتە 33٪ـی کۆی بەربژێرانی هەڵبژاردنەکان و لەنێو ئەو ژمارەیەش 118ـیان ئافرەتن. 
 
هەرچی پارێزگەی دهۆکە؛ 226 کەس خۆیان بەربژێر کردووە کە دەکاتە 18٪ـی کۆی بەربژێران و لەنێو ئەو ژمارەیەش، 160ـیان پیاون و 66ـیان ئافرەت. 
 
لە بازنەی هەڵەبجە کەمترین بەربژێر هەن کە 54 کەسن و دەکاتە تەنیا 4٪ـی کۆی بەربژێرانی هەڵبژاردنەکە، لەو ژمارەیەش 32ـیان پیاو و 22ـیان ئافرەتن. 
 
ئەو بەربژێرانە کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 100 کورسیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
 
بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە 25ـی ئەیلوولی رابردوو دەستیپێکرد و بڕيارە تاوەکو 15ـی تشرینی یەکەم بەردەوام بێت، واتە پێنج رۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە 20ـی تشرینی یەکەم. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیفی دابەشکردنی نەوت لە گەڕەکێکی هەولێر؛ بڵند تاهیر - رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 25 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 126 هەزار خێزاندا دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 25 ملیۆن و 164 هەزار و 600 لیتر نەوتییان بەسەر نزیکەی 126 هەزار خێزاندا دابەشکردووە، کە زۆرینەی لە ناوچە شاخاوییەکان بووە.