لە گوندێکی سنووری سۆران منداڵێکی 11 ساڵ 'بە خنکاوی' گەیێندرایە نەخۆشخانە

03-10-2023
ئەندام جەبار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سۆران دەڵێت، منداڵێکی 11 ساڵ لە سنووری قەزاکە بە خنکاوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 03-10-2023، پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، منداڵەکە ناوی ئەنەس سەردارە و لە بەردەم ماڵی خۆیاندا خنکاوە. گوتیشی، بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
 
هاوکات کاروان محەممەد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی خەلیفان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 04:00ـی ئێوارە ئەو منداڵە بە خنکاوی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی خەلیفان و "شوێنی پەت بە ملیەوە دیاربووە."
 
بەگوتەی کاروان محەممەد، کاتێک ئەنەس گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی خەلیفان، گیانی لەدەست دابوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی باوک و کوڕەکە

باوکێکی کورد 3 ساڵە کوڕەکەی لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنە: دڵمان خۆش بکەن، خوا دڵتان خۆش بکات

ئەمڕۆژانە یەکێک لەو پەیامانەی بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا هاتبوو، لە باوکێکی پەرۆش و نیگەرانی کوردەوە بوو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کە سێ ساڵە کوڕەکەی لە دیاسپۆرا بێسەروشوێنە