رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری حاجیاوە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ژن و پیاوێکی بەتەمەندا کێشا و بەو هۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، رابەر حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیک کاژێر 9:00ـی شەوی رابردوو، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ لە حاجیاوە خۆی بە دوو کەسدا کێشاوە کە هاوژین بوون. پیاوەکە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ژنەکەش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".
حاجیاوا یەکێکە لە شارۆچکەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کە نزیکەی 13 کیلۆمەتر لە شاری رانییەوە دوورە.
رابەر حەسەن دەڵێت، "پیاوەکە تەمەنی 68 ساڵ و ژنەکەش 64 ساڵ بووە."
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتی: "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە و بەگوێرەی مادەی 24 لە یاساکانی هاتووچۆ لە بنکەی پۆلیس راگیراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوام دەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ