شەقامی سەرەکیی نێو بازاڕی بیارە 4 مانگە بەمەبەستی بەردڕێژکردن هەڵکەندراوە و چاکنەکراوەتەوە

04-09-2024
سازگار سەڵاح
دیمەنێکی شەقامی نێو بازاڕی بیارە. وێنە: رووداو
دیمەنێکی شەقامی نێو بازاڕی بیارە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەڵەبجە

دوو ساڵ لەمەوبەر بە گوژمەی 200 ملیۆن دینار و لە دوو قۆناخدا دەست بە جێبەجێ کردنی رێگەی نێو بازاڕی بیارە کرا. لە قۆناخی یەکەمی، لە ماوەی مانگێکدا بە گوژمەی 20 ملیۆن دینار نزیکەی هەزار مەتری بەردڕێژ کرا.
 
کەیوان قادر، بەڵێندەری قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە دەڵێت، "ئەم ئیشە بۆ ئێمە دەرچوو، قەرار بوو ئێمە بیکەین، بەڵام گوتیان پارەتان بۆ سەرف ناکەین. لە تەندەرینا بۆ ئێمە دەرچوو، دواتر کرایە راستەوخۆ، نازانین دراوە بە کێ و بۆ جێبەجێ ناکرێت. ئەوەی سەرەوە ئێمە کردومانە لە رێی تەندەرینەوە، لە ماوەی خۆیدا تەواومان کرد."
 
مانگی 5ی ئەم ساڵ دەست بە قۆناخی دووەمی کرا؛ بڕیار بوو لە 3 مانگدا تەواو بکرێت، بەڵام مانگی 9یە و کار تێیدا راوەستاوە.
 
هاروون دانیشتووی بیارەیە و دەڵێت، "لە سەرەتای دەرچوونی ئەم پڕۆژەیەوە لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادار کردووە کە لە ئێستادا شیاو نییە بکرێت، ئێمە وەکو کاسبکارەکان ناتوانین پرۆژەیەک رەتبکەینەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتییە، هەموومان حەز دەکەین بیارە بکرێتە خۆشترین شوێن، بەڵام لە ئێستادا گەشتیارێکی زۆر روودەکاتە بیارە، بازاڕەکە ئەوەندە گەورە نییە بەرد لەوێدا فڕێبدەن، دەڵێن پرۆژەکە کێشەی تەکنیکیی تێدایە لە کاتێکدا پارە حازرە، بەرد حازرە و وەستا حازرە، نازانین بۆ جیبەجێ ناکرێت، داواکارین لایەنی پەیوەندیدار بێت بەدەممانەوە."
 
شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت، ئەو بەردەی بۆ قۆناخی دووەمی پڕۆژەکە هاتووە، لە تاقیگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەرنەچووە.
 
خێڵان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە دەڵێت، "پڕۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان پارەی بۆ تەرخان کراوە، لەبەر ئەوەی پارەکەی کەم بوو، دوو جار تا سێ جار لەلایەن محافەزەوە تەندەرینی بۆ کرا، هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نەبوو تەندەرەکە وەربگرێت، لەبەر ئەوەی پارەکە کەم بوو، دواجار پارێزگا گوتی پرۆژەکە بە تەنفیز موباشیر وەربگرنەوە، ئەگەرنا هەڵدەوەشێتەوە، لەبەر خەڵکی بیارە پڕۆژەکەمان وەرگرتەوە، هەموو پرۆژەیەک کە دەکرێت پشکنینی کەرەستەکان دەکرێت، ئەم بەردە سەرەتا لە ئێرانەوە هاتووە و دەرچووە، بەڵام ئەمجارە هاتەوە و پشکنینمان بۆ کرد، دەرنەچووە، لە 6 بەرد یەک بەردی دەرنەچووە لە تاقیگەی هەڵەبجە و سلێمانیش. ئەم کێشە هونەریانەمان هەبوو، لە هەوڵيشداین گومرگەکەی کەم بکەینەوە و چاوەڕێی ئەوەین رێژەیەکی زۆر بەردمان بۆ بێت و دەستپێدەکەینەوە."
 
بڕیاربوو لە رێگەی پرۆژەی بەردڕێژکردنی بازاڕی بیارەوە، کە درێژییەکەی 2500 مەترە، سیمایەکی تایبەت بدرێتە ئەو ناوچە گەشتیارییە، بەڵام دانیشتووان و گەشتیارانی دەڵێن، جارێ پڕۆژەکە کۆسپ و ناشیرینییە بۆ ناوچەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فەرهاد تێلۆ، سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 11:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو

پارتی لیبراڵی کوردستان: دووبارە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرا

سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکان بە رۆکێت هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین، گوتیشی: ''نامانەوێت بەبێ ئەنەکەسە بچینە شام، بەڵام ناتوانین هەر چاوەڕێ بین، پێویستە هەڵوێستی خۆیان روون بکەنەوە.''