بەهۆی تۆپبارانەوە هاونیشتمانییەک لە برادۆست گیانی لەدەستدا

03-09-2024
ئەندام جەبار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کوێستانی سنین لە دەڤەری برادۆست هاونیشتمانییەک "بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی پەکەکە"، گیانی لەدەستدا.
 
کاروان فەیسەڵ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سیدەکان بە رووداوی راگەیاند، ئەو هاونیشتمانییەی لەکاتی تۆپبارانی تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە تۆپی بەرکەوتووە، کاتێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هاونیشتمانییەکە ناوی بەدیع کەمال محەممەدە و لەدایکبووی ساڵی 1995ـە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سیدەکان گوتیشی، تەرمی ئەو هاونیشتمانییە رەوانەی دادپزیشکیی سۆران دەکەن.
 
تۆپبارانەکە کاژێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و تۆپێک کەوتووەتە نێو ماڵی هاونیشتمانییان، کە بۆ مەبەستی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لەو کوێستانە نیشتەجێن.
 
بە گوتەی کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە، ناسراو بە (CPT)، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 12 هاووڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانیی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا، بە شێوەیەک کە 10 هاووڵاتیی مەدەنی شەهید بوون و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون؛ پێنج لە قوربانییەکانیش لە سنووری قەزای سیدەکانن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی منداڵەکەی تێدا خنکا

منداڵێکی 7 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی 7 ساڵان لەنێو پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا و تەرمەکەی دەرهێندرا.