کوردستان
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان و تۆماس سەیلەر، باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا لە عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەینادا بیروڕایان لەبارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرد.
ئهمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2024 مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازیى له تۆماس سەیلەر، باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا لە عێراق کرد و کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، کە رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری دارایی و سیستمی بانکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بیرۆکراسی و رێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی کراوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ