ژمارەیەک مامۆستاى خوێندنى کوردیى کەرکووک لە دادگەى فیدراڵى سکاڵا تۆمار دەکەن

03-09-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەشت مامۆستاى خوێندنى کوردى لە کەرکووک سکاڵا لە دژى سەرۆکوەزیرانى عێراق و وەزارەتى دارایی فیدراڵ تۆمار دەکەن. داوا دەکەن بخرێنە سەر وەزارەتى پەروەردەى عێراق.
 
ئەو هەشت مامۆستایە ئەمڕۆ سێشەممە 3ى ئەیلوول، چوونە بەغدا و لە دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵاکەیان تۆمار کردووە.
 
لوقمان رۆستەم، یەکێکە لە سکاڵاکاران بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "داوامان کردووە خاڵێکى کارنامەى حکومەتى ئێستا جێبەجێ بکرێت کە تایبەتە بە گواستنەوەى مامۆستا و فەرمانبەرانى خوێندنى کوردى بۆ سەر وەزارەتى پەورەردەى عێراق."
 
زیاتر لە 7500 مامۆستا و فەرمانبەرى بەشى خوێندنى کوردى لە کەرکووک هەن کە مووچەیان لەلایەن وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دەدرێت.
 
لە مادەى 21ى کارنامەى حکومەتەکەى محەممەد شیاع سوودانى دا هاتووە، "سەرجەم قوتابخانەکانى خوێندنى کوردى لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان ببەسترێنەوە بە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی خوێندنى کوردى لە وەزارەتى پەروەردەی فیدڕاڵ و سەرجەم کارمەند و مامۆستاکانیان بگوێزرێنەوە سەر ئەو بەڕێوەبەرایەتییە."
 
لوقمان رۆستەم گوتى، "ئەوەى زیاتر هانی داین سکاڵاکە تۆمار بکەین، ئەو تێبینییانە بوون کە تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ناوچەکانى مادەى 140 هەیبووە."
 
یەکێک لە تێبینییەکانى وەزارەتى دارایی عێراق، لەسەر وردبینى لیستى مووچەى مانگى تەممووزى هەرێمى کوردستان ئەوە بووە کە ژمارەیەک فەرمانبەریان هەیە لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانى دیکە و وەکو "لادان" هەژمارى کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.