دەوروبەری دەریاچەی زرێبار لە دوو رۆژدا دووجار ئاگر دەگرێت

03-09-2022
رووداو @Rudawkurdish
کوژراندنەوەی یەکێک لە ئاگرکەوتنەوەکانی دەریاچەی زرێبار
کوژراندنەوەی یەکێک لە ئاگرکەوتنەوەکانی دەریاچەی زرێبار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەریاچەی زرێبار لە دۆخێکی باشدا نییە، دوو رۆژیشە دەوروبەری دووجار ئاگری گرتووە و ئەم ئاگرکەوتنەوانەش هێندەی دیکە کاریگەریی لەسەری دەبێت. 
 
چالاکڤانانی ژینگە و خەمخۆرانی ژینگەی زرێبار لەنێو دووکەڵ، هاڵاوی گەرمای ئاگر و وەرزی هاوین و بە دەستی بەتاڵ سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
 
سووتانی قامیشەڵانەکان کاریگەرییان لەسەر دەیان جۆر زیندەوەر هەیە، کە ئەو شوێنە پەناگە و شوێنی ژیانیانە. هەروەها دەریاچەی زرێبار ژینگەیەکی ناوازەی هەیە، کەچی رووبەڕووی هەڕەشەی مەترسیدار بووەتەوە. 
 
بەهۆی وشکەساڵییەوە، کشتوکاڵی دەوروبەری دەریاچەکە، کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، سووتانی قامیشەڵانەکان و بەگوتەی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوانیش، کاری خراپی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، مەترسی لەنێوچوون لەسەر دەریاچەکە هەیە. 
 
سەرەڕای ئەوانە ئاوەڕۆی هەندێ لە گەڕەکانی مەریوان و هەندێ لە گوندەکانی نزیک زرێبار و هەندێ لە شوێنە گەشتیارییەکان بوونەتە مەترسی لەسەر زرێبار و زیندەوەرەکانی.
 
ئاگرەکەی رۆژی هەینیی دەوروبەری دەریاچەی زرێبار کوژێندرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە ئاگریگرتەوە؛ دیارە نییە پاشماوەی ئاگرەکەی دوێنێ دیسان سوتاندوویەتی یان خەڵک. بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن، هەمیشە بە ئەنقەست قامیشەڵانەکانی نزیک دەریاچەی زرێبار ئاگریان تێبەردەدرێت لەلایەن کەسانێکەوە کە بەرژەوەندییان لە زیانگەیاندندایە بە ژینگە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.