حەوت کەس لە چەمچەماڵ بە تۆمەتی 'دزینی' ماتۆڕسکیل دەستگیردەکرێن


رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە کە مەفرەزەکانی پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ، حه‌وت تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ند ماتۆڕسكیلێك ده‌ستگیركردووە.
 
دەستگیرکردنی ئەو کەسانە وەکو پۆلیسی سلێمانی باسیکرد، "دوای‌ سكاڵای‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك بوو كه‌ ماتۆڕسكیله‌كانیان دزراوه."
 
پۆلیس دەڵێت، "پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تواندرا لەلایەن پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵەوە حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن."
 
وەکو پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، "تۆمه‌تباره‌كان له ‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به ‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه". ‌ئێستادا به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له ‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.