تورکیا کەمپی مەخموور بۆردوومان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی ئاوارەکانی باکووری کوردستانیان لە مەخموور بۆردوومان کرد، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرچاوەیەک لە کەمپەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "کاژێر 8:20 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 3-9-2021 فڕۆکەکانی تورکیا خانوویەکی چۆڵکراویان لە نێو کەمپی مەخموور بۆردوومان کرد".
سەبارەت بە زیانەکانی بۆردوومانەکە ئەو سەرچاوەیە گوتی: "بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی بەر خانووەکە کەوتووە. کە نزیکەی دوو مانگە چۆڵکراوە".
بەپێی میدیاکانی پەکەکە: "هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە، جامی ماڵەکان شکاون و زیان بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە".
رۆژی پێنجی حوزەیرانی ئەمساڵیش، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کەمپی مەخمووریان بۆردوومانکرد، بەو هۆیەوە سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان گیانیان لەدەستدا.