کوردستان
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆبوونەوە. باڵیۆزەکە گوتوویەتی، هەموو هەوڵێک دەدەن یارمەتیی حکومەتەکانی هەولێر و بەغدا بدەن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەتەکانی کار.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 03-08-2024 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدایان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها پشتگیری‌یان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به لێکگه‌یشتن دووپات کرده‌وه.
باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گوتوویەتی، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆئه‌وه‌ی یارمەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵی بدەن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەته‌کانی کار، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له یادی 10 ساڵه‌ی کۆمەڵکوژی و دۆخی ئێستا و داهاتووی کوردانی ئێزدی و پێکهاته‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد، هه‌وره‌ها تیشکیان خسته سه‌ر رێککه‌وتنی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وی دۆخی شنگال، پرسی کۆچ و دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ