کوردستان
![نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاول، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاول، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا](https://www.rudaw.net/s3/rudaw.net/ContentFiles/814022Image1.jpg?mode=crop&quality=70&rand=1&scale=both&w=752&h=472&version=6811411)
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاول، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا هاوڕان لەسەر ئەوەی "هێشتا داعش مهترسييهكى راستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌كات."
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه، 3-8-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و كۆتاییهاتنى ئه‌ركەکەی، پێشوازى له جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاول، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دیدارەکەدا، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ خزمه‌تى جه‌نه‌رال ڤاول له ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا ده‌ربڕى و، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وه.
![دیمەنێکی دیکەی کۆبوونەوەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا](https://www.rudaw.net/Library/Images/Uploaded%20Images/2024/08/03/NB_Shandi-Serbazi-USA1-3-8-2024-scaled.jpg)
جه‌نه‌رال ڤاول ''وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به كاركردنى له عێراق و سووريا، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ئهركيدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.''
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە دیدارەکەدا كه سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان له هه‌ردوولا ئاماده بوون ''هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا داعش مهترسييهكى راستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌كات.''
جموجووڵه‌كانى داعش و دۆخى عێراق و سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ