مەسرور بارزانی لە یادی جینۆسایدی ئێزدییەکان: جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەینەوە

03-08-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لە شنگال دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە.
 
رۆژی شەممە، 03-08-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی رایگەیاند: "ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت، كە لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، هەزاران كەس لە دانیشتووانی دەڤەری شنگال، کۆمەڵکوژ کران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن و ئاوارە بوون."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکردووە کە تاوەکو ئێستا ئازار و مەینەتییەکانی "خوشک و برایانی ئێزدی" کۆتایی نەهاتووە و ژمارەیەکی زۆریان تائێستا بێسەروشوێنن، "بەهۆی خۆسەپێنيی میلیشا و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا لە شنگال." بەو هۆیەشەوە ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
 
مەسرور بارزانی دەڵێت: "لەم یادەدا، قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕابەرایەتيی سەرۆک بارزانی، لە رزگارکردنی شنگال بەرز دەنرخێنین و بە رێز و پێزانینەوە لێی دەڕوانین."
 
لە بەشێکی دیکەی ئەو راگەیێندراوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە. "بۆ ئەوەی زەمینە بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان خۆش بکرێت."
 
"جەخت لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال وەکو خۆی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست خەڵکی رەسەنی شنگال." بە گوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشێکی باراناوی لە سلێمانی. وێنە: رووداو

لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە دینارتە و کەمترین لە هەڵەبجە باریوە

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی دینارتە لە پارێزگای دهۆک و کەمترینیش لە هەڵەبجە باریوە