پۆلیسی کرماشان تۆمەتباری کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێک و کەسێکی نزیکیان دەکوژێت

03-08-2023
فواد حەقیقی
نیشانەکردن رووداوی کوشتن کرماشان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی کەسێک کە تۆمەتبارە بە کوشتنی چوار کەس، تۆمەتبارەکە تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە، ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە کوژراوە.
 
مەهدی حاجیان، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان گوتی: بکوژی چوار کەسی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری کرماشان، لە شاخەکانی ناوچەی جەلالوەند خۆی حەشار دابوو، پۆلیس دوای مانگێک گەڕان و بەدواداچوون، شوێنەکەی دۆزیەوە و رۆژی چوارشەممە هەوڵیاندا دەستگیری بکەن.
 
بەگوتەی مەهدی حاجیان، پۆلیس چوونەتە شوێنەکە و گەمارۆیان داوە، بەڵام تۆمەتبار خۆی رادەست نەکردووە و تەقەی لە پۆلیس کردووە، بۆیە پۆلیس وەڵامی داوەتەوە و برینداری کردووە. دواتر تۆمەتبارەکە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە، سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، بەڵام گیانی لەدەستداوە.
 
فەرماندەکەی پۆلیس دەڵێ: ئەو بکوژە چەکێکی کڵاشینکۆف، دوو فیشەکدان، 33 فیشەک و دووربینێکی پێ بووە.
 
رۆژی 03-07-2023 لە ناوچەی جەلالوەند، سەر بە شاری کرماشان، لەسەر لەوەڕگە شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا روویدا، ئەو کەسەی رۆژی چوارشەممە کوژرا، بە گوتەی پۆلیس تەقەی لە خێزانەکەی دیکە کرد و باوکێک، دوو کوڕی و کەسێکی دیکەی کوشت.
 
ئەو دوو خێزانە ماوەیەکی زۆر بووە ناکۆکییان هەبووە و زۆر جاران خەڵک هەوڵیانداوە ناوبژیوانییان بکەن و ناکۆکییەکەیان چارەسەر بکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 گردبوونەوەی ناڕەزایی راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک.

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد، دەڵێن شەش مانگ مەشق و راهێنانیان پێکردوون و بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە، بەڵام چوار ساڵە کەسیان دانەمەزراون.