لە 80%ـی ژیانی خەڵکی شنگال لەسەر کەرتی کشتوکاڵ بوو

05-08-2018
پێشەوا بەهلەوی
. تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری کوردانی ئێزدی نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
. تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری کوردانی ئێزدی نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
نیشانەکردن شنگال
A+ A-

رووداو - شنگال

شنگال کە ناوچەیەکی کشتوکاڵی گرینگبوو، لە 80%ـی ژیانی خەڵکەکەی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ بوو، ئێستا دوای رزگارکردنی ئەو قەزایە لەدەست چەکدارانی داعش کەچی تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری کوردانی ئێزدی نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

ئەوان دەڵێن، تاوەکو ئەو کاتەی هێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ئەو دەڤەرە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پاراستنیان و بەردەوام مەترسی لە سەر ژیانیان هەیە. 

رۆژی 3ـی 8-ی 2018 هاوکاتە لەگەڵ چوارەم ساڵی کۆنتڕۆڵکردنی شنگال لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش و کۆمەڵکوژکردن، بێسەروشوێنکردن و ئاوارەکردنی بە دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی شارەکە و کوردانی ئێزدی. 

رووداو لە یەکەم ساتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لەڕێگەی تۆڕی پەیامنێرانییەوە لە چیای شنگال و مەزارگەی شەرەفەددین و نووسینگەکانی لە دەرەوەی وڵات، وەک میدیایەکی پرۆفیشناڵ، دەنگی کوردانی ئێزدی گەیاندە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. شنگال کە بوو بە هێمای مەترسی لەنێوچوونی پێکهاتەکانی عێراق، دوای 16مانگ لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکرایەوە.

کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال و ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان، بووە هۆی ئەوەی بەهەزاران کەس لە کوردانی ئێزدی گیانیان لەدەستبدەن و هەزارانی دیکەش بێسەروشوێن بن.

لە رۆژی 3ـی ئابی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر شنگال و زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی رفێندران، دواتر لە تشرینی دووەمی 2015 و بە بەشداریی زیاتر لە حەوت هەزار و 500 پێشمەرگە شنگال کۆنترۆڵکرایەوە.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە