رووداو دیجیتاڵ
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ئاگاداری گەشتیارانی فڕۆکەخانەکە دەکاتەوە، ئەمڕۆ بۆ ماوەی سێ کاژێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە رادەگیرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە لە کاژێر چەندەوە گەشتەکان رادەگیرێن، ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 03-07-2024 بۆ ماوه‌ی سێ کاژێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر راده‌گیرێن، لەبارەی هۆکارەکەشیەوە دەڵێت، "به‌هۆی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكی فریاگوزاری له فڕۆكه‌خانەدایە."
هاوکات فڕۆکەخانەکە هاووڵاتییانیش دڵنیا دەکاتەوە، "هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی (ژمارەیەکی) زۆر له ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگریی شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ده‌وری فڕۆكه‌خانه، په‌یوه‌سته به مه‌شقه‌كه‌وه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ