وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، 37 ئامانجی پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردوون

03-07-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بۆردوومانکردنی 37 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە -ی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان راگەیاند. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانی و بە هاوئاهەنگی میت، ئەمڕۆ 3ـی تەممووز 37 پێگەی پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
 
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە شوێنە بۆردوومانکراوەکان کراوە، لەوانەش  ناوچەکانی مەتین، گارە، خواکوڕک، قەندیل و ئاسۆس. ئاماژە بەوەشکراوە حەشارگە، ئەشکەوت، کۆگا و پەناگەی پەکەکە کراونەتە ئامانج
 
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە کاژێر 8:35ـی ئەمشەو (چوارشەممە، 3-7-2024) سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سێ جار بۆردوومانی دەووروبەری گوندی زێوکەی لە قەزای پشدەر کرد."
  
هەر ئەمشەو و بە دیاریکراوی دوای کاژێر 09:00ــی شەو، لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە تورکیا هێرشیکردووەتە سەر گوندەکانی ساڵیاوایان لە قەزای پێنجوێن و بناویان و شێخەڵمارێنیان لە ناوچەی شارباژێڕ، بەهۆیەوە ئاگر لەو ناوچانە کەوتووەتەوە.
 
سەرچاوەیەکی بەرپرسی قەزای پێنجوێنیش بە رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا زیانەکان دیارنین، بەڵام پێناچێت هیچ هاووڵاتییەک لەو هێرشانەدا کوژرابێت.".
 
لەچوارچێوەی زنجیرە بۆردوومانەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا یەکجار بۆردوومانی (لۆفەکانی کورتەک) و دوو جار بۆردوومانی (گوندی سڵێ)ـیان لە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر کرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جووتیارێک لە یەکێک لە سایلۆکانی سنووری هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئەنجوومەنی فەتوا: هەر کەسێک زەوی کشتوکاڵی نەبێت و پسووڵەی وەرگرتنی گەنم وەربگرێت، پارەکەی حەرامە

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دروست نییە كه‌سێك جووتیاری راستەقینە نه‌بێت و خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی نه‌بێت، بەڵام پسووڵەی گەنم وه‌ربگرێت و دواتر بیفرۆشێتەوە. بەرپرسێک لە یەکێتییەکە دەڵێت: "ئەوەی ئەو کارە بکات، پارەکەی حەرامە".