سەرۆک بارزانی: بۆ باسکردنی ئەو بابەتانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە سەردانی بەغدام کرد

03-07-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی هۆکارەکانیسەردانیکردنی بەغدا رایگەیاند "کەشێکی ئەرێنی بۆ چارەسەری گرفتەکان لە بەغدا هەبوون و بۆ باسکردنی ئەو بابەتانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە" سەردانی ئەو شارەی کردووە. 
 
رۆژی چوارشەممە، 03-07-2024 بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق باسکرد.
 
بەگوێرەی بارەگای بارزانی سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، سەرۆک بارزانی رایگەیاند " ئەمە، پرسێکی نیشتیمانییە و پەیوەست نییە بە لایەنێک و دەبێ سەقامگیری و بەرژەوەندییەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت."
 
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق "پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەردانەکەی سەرۆک بارزانی و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا راگەیاند."
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، ئەلینا رۆمانۆوسکی جەختیکردەوە، لەوەی "هانی حکومەتی هەرێم[ـی کوردستان] و حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان و بەردەوامی و بەهێزکردنی دیالۆگی نێوانیان."
 
لە کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق باسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەو باڵیۆزە "پێشوازی لە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە