ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتەکان: لە 10 رۆژی یەکەمی مانگدا لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن

03-07-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکان رادەسپێرێت، مانگانە لە 10 رۆژی یەکەمدا مانگدا لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن "بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی مووچە نەمێنێت."
 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکە باسکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران بوو.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە رۆژی چوارشەممە 03-07-2024 بڵاوکراوەتەوە: "گفتوگۆ لەبارەی بابەتی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیکردەوە پێویستە وەزارەتەکان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە لە 10 رۆژی یەکەمی هەموو مانگێک تاوەکو هیچ بیانوویەک نەمێنێت کە ببێتە هۆی دواخستنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران."
 
"ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە کە [وەزارەتەکان] بەردەوامبن لە ئاسانکارییکردن بۆ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی [حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ]." ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت.
 
رۆژی 01-07-2024 سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کردووە کە بڕەکەی نزیکەی 600 ملیار دینارە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە، لەگەڵ گەیشتنی ئەو پارەیە بۆ سەر هەژمارە بانکییەکانی هەرێمی کوردستان لیستەکە بڵاودەکاتەوە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قەڵای شێروانە لە سنووری گەرمیان.

سبەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سبەی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەی گەرمیان تۆماردەکرێت، کە 48 پلەی سیلیزی دەبێت. نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 30 پلەی سیلیزی دەبێت، عێراقیش لە 24 کاژێری رابردوو لە لیستی گەرمترین ناوچەکانی جیهان دەرهاتووە.