تۆپێکی سوپای تورکیا بە چەند کیلۆمەترێک لە دووریی پەیامنێری رووداو دەکەوێتەخوارەوە

04-07-2023
حەیدەر دۆسکی
بۆردوومانی سوپای تورکیا بۆ چیای گوندی بەرچی لە ئامێدی
بۆردوومانی سوپای تورکیا بۆ چیای گوندی بەرچی لە ئامێدی
A+ A-

رووداو - دهۆک

تۆپێکی سوپای تورکیا کە بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی ئامێدی پێ کراوە، کەوتووەتە نێوان هەردوو گوندی بەلاڤە و بەرچی و زیانی زۆری بە باخ و زەویی هاونیشتمانییان گەیاندووە. لە کاتی تۆمارکردنی ڤیتییەکەدا کە رووداو لەوێ بوو، تۆپێکی دیکەی سوپای تورکیا بە دووریی چەند کیلۆمەترێک لە گوندەکە کەوتەخوارەوە.

 

ماجد بەرچی، خەڵکی گوند بە رووداوی گوت، ئەو تۆپە کەمتر لە 300 مەتر لە نزیک گوندەکەیان کەوتووەتە خوارەوە، گوندەکانی بەرچی، سەرگەلی و گوهەرزی خۆشی تێدا نەماوە لەبەر بۆردوومان و دەنگی فڕۆکەی تورکیا. دەشڵێت، بەهۆی بەردەوامیی تۆپباران و بۆردوومانی سوپای تورکیاوە، مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە ئەگەر بیانەوێ بچنە نێو باخەکانیان.
 
لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆی شوێنی کەوتنەخوارەوەی تۆپەکەی گوندی بەرچی، سوپای تورکیا جارێکی دیکە بۆردوومانی چیای گوندەکەی کرد کە تیمی رووداو نزیک بوون لەو شوێنە.
 
پەیامنێری رووداو چووە گوندی بەلاڤە، ئەمجەد و کوڕەکەی کە خەریکی ئاودانی باخەکەیان بوون، بەدەم گۆرانیگوتنەوە باسی دۆخی خۆیان دەکرد و دەڵێن، ئەگەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت، ناچارن گوندەکەیان چۆڵ بکەن.
 
ئەمجەد بەلاڤەیی بە رووداوی گوت، "زەوییەکەی من 20 مەتر لە ماڵەوە دوورە، ناوێرم بچمە ناوی و کاری تێدا بکەم، بەردەوام دەستمان لەسەر دڵمانە. ئەگەر وابڕوات، خەڵکی ئەم گوندەش وەکو گوندەکانی دیکە دەبێ چۆڵی بکەن."
 
هەفتەیەکە سوپای تورکیا بەردەوام سنووری گوندەکانی گوهەرزێ، بەلاڤە، بەرچی، سەرگەلی و سگێرێ لە بناری چیای مەتین لە سنووری ئامێدی بۆردوومان دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ جەنگیز چاندار

جەنگیز چاندار لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: رۆڵی گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی هەرێمی کوردستان

ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی پارتەکەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، ''ئەو [ئەردۆغان] گوتی دوای جەژن. ئەگەر هێشتا هەر لەسەر قسەکەی خۆی بێت، چاوەڕێ دەکرێت لە دوو هەفتەی سەرەتای نیسان بکرێت''.