رووداو - هەڵەبجە
زیاتر لە 1000 مریشکی مرادەرەوەبوو فڕێدەدرێتە سەرچاوەی زەڵم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، هاونیشتمانییەکیش دەڵێت، ئەوە دوومجارە حاڵەتی لەم شێوەیە روودەدات.
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر مریشکی مردارەوەبوویان هێناوە و فڕێیانداوەتە نێو چەمەکەوە، ئەو شوێنە شوێنی گەشتیارییە و بۆ پشوودانی خەڵکە، بەڵام بەهۆی بۆنەکەوە کەس ناتوانێت خۆی بگرێت و بەو هۆیەشەوە ئێستا کەس سەردانی چێشتخانەکەم ناکات.
چەمی زەڵم ناوچەیەکی گەشتیارییە، فڕێدانی ئەم مریشکانە مەترسی بڵابوونەوەی نەخۆشی لەناوچەکە لێکەوتووەتەوە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ