سەرۆکی لیژنەی موەلیدەکانی هەولێر: نرخی کارەبای موەلیدەی هەولێر لە سلێمانی و دهۆک زیاترە

03-06-2023
رێبوار عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایدەگەیێنێت، "نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە هەولێر لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک زیاترە، بەهۆی ئەوەی کارەبای نیشتمانی لەو دوو پارێزگایە باشترە بەراورد بە هەولێر". 
 
پێشتر لە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو، هاونیشتمانیانی شاری هەولێر گلەییان لە جیاوازی و بەرزیی نرخی کارەبای موەلیدە کرد لەچاو پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک.
 
لەوبارەیەوە، رۆژی شەممە، 3ـی حوزەیرانی 2023، قارەمان مەولوود، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "هۆکارەکە ئەوەیە کە پێدانی کارەبای نیشتمانی لەو دووشارە زیاتر بووە بەراورد بە هەولێر، بەتایبەت سلێمانی کە پێدانی کارەبای نیشتمانیان زۆر بووە و کەمترین پچڕانیان هەبووە کە تەنها کاژێر و نیوێک بووە و مۆلیدەکان بە تێکڕا تەنیا 40 کاژێر کاریان کردووە. لەپارێزگای دهۆکیش موەلیدەکان 87 کاژێر کارەبایان داوە".  
 
سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر گوتیشی کە چەندین مانگە رایانگەیاندووە کارەبای نیشتمانی لە هەولێر کەمترە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە و "پچڕانی کارەبای نیشتمانی بە بەردەوامی لە ماوەی شەو و رۆژێکدا زیاتر لە 4 کاژێر بووە، تەنانەت بەپێی داتای کۆنتڕۆڵی کارەبای نیشتمانیی هەولێر تێكڕای کارکردنی موەلیدەکان زیاتر لە 100 کاژێر بووە، لە هەندێک شوێن لە 90 کاژێرەوە دەستپێدەکات تا 150 کاژێر دەڕوات، ئێمە بەگوێرەی کاژێرەکانی کارەبا نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە دیاری دەکەین".
 
قارەمان مەولوود دەشڵێت، ئەوانەی دەرەوەی شار کاژێری زۆریان بۆ هاتووەتەوە، هەیە 200 و هەیە 300 کاژێر کاری کردووە، "بۆیە نرخمان دیاری نەکردووە و دەمانەوێت سەرەتا لەوە دڵنیاببینەوە. رۆژی یەکشەممە لە نرخی کاژێرەکانی کارەبا دڵنیادەبینەوە ئەگەر راست بوو ئەوکات نرخیان بۆ دیاری دەکەین و ئەگەر راست نەبوو، ئەو کات لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکاندا دەکەین. بۆ ئەم مانگە  نرخی ئەمپێرێک لە نێو شاری هەولێر لە نێوان 4750 بۆ 6750 هەزار دینار دیاریکراوە". 
 
لەبارەی نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە دەوروبەری شاری هەولێر، قارەمان مەولوود گوتی: "ئێمە بەگوێرەی کاژێرەکانی کارەبا و نرخی گازوایل نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە دیاری دەکەین؛ بە سێ نرخی جیاواز لە سەرەتاو ناوەراست و کۆتایی مانگ، بۆ ئەو مانگە نرخی گازوایلمان بە 560 دینار دیاریکردووە، ئەوانەی دەرەوەی شار کاژێری زۆریان بۆ هاتووەتەوە."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیارەتکارانی شیعە بەرەو کەربەلا دەچن. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە لە سنوورەکانی میهران و خوسرەوی زیادیکردووە

بەرپرسانی هەردوو دەروازەی سنووریی میهران و خوسرەوی کە دەکەونە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایانگەیاند: "هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی شینگێڕانی ئیمام حوسێن لە عێراق زیادیکردووە."