دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور دەکرێتەوە

03-06-2023
ناسر عەلی
دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور.
دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە دوای 16 رۆژ لە داخستنی، دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور لە نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە. 
 
رۆژی شەممە، 3ـی حوزەیرانی 2023، شەوکەت بەربھاری، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور بە رووداوی راگەیاند، رۆژی دووشەممە دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان وەکو پێشتر دەکرێتەوە و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.
 
بەرێوەبەری دەروازەی نێودەڵەتیی پێشابوور بە رووداوی گوت، "بڕیارە رۆژی دووشەممە، 5ـی ئەم مانگە دەروازەی پێشابوور وەکو پێش 11 مانگی رابردوو بکرێتەوە و ھاتووچۆ وەک پێش 11 مانگ دەبیت؛ سێ رۆژ چوون و سێ رۆژ ھاتن."
 
لەبارەی چۆنیەتی کردنەوەی دەروازەکە، بەربھاری رایگەیاند بۆ ھەموو کەسێک ھەیە بە رێگای ئونڵاین داواکاری پێشکێش بکات و ھەرکات هاتووچۆ بکەن. 
 
رۆژی 20ـی ئایاری 2023 دوایین رۆژ بوو بۆ بەکراوەیی هێشتنەوەی دەروازەی پێشابوور لەبەردەم هاتووچۆی خەڵکیدا بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەربازی رۆژئاوای کوردستان ببن و بە پێچەوانەشەوە. دوای ئەو رۆژە دەروازەکە داخرا. 
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، هۆکاری داخستنی دەروازەکە بەهۆی چەند هەڵوێستێکی کاربەدەستانی دەروازەی سێمێلکا لە دیوی رۆژئاوای کوردستان بووە، کە رێگەیان نەداوە بە هاتنی میوانانی رۆژئاوای کوردستان بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان.
 
دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور بۆ رۆژئاوای کوردستان گرنگیەکی تایبەتی ھەیە؛ بەو پێیەی زیاتر لە 65٪‏ی کەلوپەلی خواردن و پێداویستییەکانی رۆژئاڤا کە نزیکەی پێنج ملیۆن کەسی تێدا دەژین، لە رێگای ئەو دەروازەیەوە ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.
 
دەروازەکە لە ساڵی 2013  بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی کراوەتەوە؛ رۆژانە هاتووچۆی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان لێوە دەکرا و بەشەخۆراک و کەرەستەی بیناسازی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان دەچوو.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.