KNK داوایەک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی دەکات
رووداو- هەولێر
هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK داوادەکات کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دوا نەکەوێت و بە زووترین کات ببەسترێت، بۆ ئەو مەبەستەیش داوای لە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد سەرپەرشتی کۆنگرەکە بکات.
نیلۆفەر کۆچ هاوسەرۆکی KNK بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بە پێویست زانی و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە هەولێر داوایەکی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی" داوا دەکەم لە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بکات و دوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی تورکیا، هەموو لایەنەکان بانگهێشت بکات بۆ ئەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ببەستین و کوردستان لە ئاگری شەڕی نێوان شیعە و سوننە کە لە ناوچەکە دروستبووە بپارێزین".
هاوسەرۆکی KNK بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی بە پێویست زانی بۆ ئەوەی " لە کۆنگرەکەدا بڕیار بدرێت شنگال ئازاد بکرێتەوە، چونکە شنگال ئێستا بووەتە کێشەی نەتەوەیی و کێشەی چوارپارچەی کوردستانە". گوتیشی ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان و پ ک ک و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان یەکگرتوو بن، ئەوا لە ماوەی یەک هەفتە دەتوانن شنگال کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نیلۆفەر کۆچ باسی هەڵبژاردنەکانی تورکیای کرد و سوپاسی ئەو کەسانەی کرد، کە پشتگیری لە هەدەپە دەکەن و گوتی" ئەو کاتەی باکوور و باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا بوونە یەک کۆبانێ سەرکەوت، ئێستا دەبێت بە هەمانشێوە هەموو کورد یەکبگرێت بۆ ئەوەی باکووری کوردستان سەر بکەوێت".
ئەو گوتی" ئەگەر ئێمە وەک کورد لە باکووری کوردستان بتوانین بگەیینە پەرلەمان و لە هەڵبژاردن سەر بکەوین، پەرلەمانتارانمان لەسەر دەستووری نوێی تورکیا کار دەکەن و بەشدار دەبن لە نووسینەوەی دەستووری نوێی تورکیا".
هاوسەرۆکی KNK سەرکەوتنی HDP لە هەڵبژاردن بە مانای لاواز بوونی ئاکپارتی دادەنێت و پێیوایە" لاوازبوونی ئاکپارتی لە تورکیا بە مانای لاوازبوونی داعشە لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان، ئێمە دەزانین ئەو هێزەی لە ناوچەکە پشتگیری لە ( داعش و بەرەی نوسرە) دەکات ئاکپارتییە".
نیلۆفەر کۆچ رەخنەی توندیشی لە ئەردۆغان گرت کە "نایەوێت کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکرێت" ئەو گوتیشی" ئەردۆغان گوتوویەتی ناهێڵم کورد سەرکەوێت".