کەشناسی: لە 24 کاژێردا لە ناحیەکانی بەرزنجە و مەیدان 88 ملیم باران باریوە

03-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی بارانبارینی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە؛ ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان و ناحیەی بەرزنجە و قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی، زۆرترین بارانیان لێ باریوە.
 
بەپێی ئامارەکانی کەشناسی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، واتە لە کاژێر 9ـی شەوی دوێنێ پێنجشەممە تاوەکو 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ناحیەکانی مەیدان و بەرزنجە 88 ملیمەتر باران باریوە، لە قەرەداخ 67 ملیمەتر، لە دەربەندیخان 65.8 ملیمەتر و لە هەڵەبجەش 58.5 ملیمەتر باران باریوە.
 
ئاماری بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان:
 
پارێزگای هەولێر:
- هەولێر: 25.7 ملیمەتر
- پیرمام: 36.1 ملیمەتر
-شەمامک: 11 ملیمەتر
- هیران: 17 ملیمەتر
- خەبات: 17 ملیمەتر
- شەقڵاوە: 23 ملیمەتر
- رواندز: 11.9 ملیمەتر
- مێرگەسۆر: 27.6 ملیمەتر
- سیدەکان: 28.8 ملیمەتر
-کۆیە: 8.9 ملیمەتر
 
پارێزگای سلێمانی:
- سلێمانی: 30.6 ملیمەتر
- چەمچەماڵ: 23.7 ملیمەتر
- بازیان: 13.5 ملیمەتر
- رانیە: 2.4 ملیمەتر
- قەڵادزێ: 0.5 ملیمەتر
- چوارقوڕنە: 2.4 ملیمەتر
- سەرکەپکان: 1.4 ملیمەتر
- دەربەندیخان: 56.8 ملیمەتر
- پێنجوێن: 27.7 ملیمەتر
 -ئاغجەلەر: 12 ملیمەتر
-سەنگاو: 50 ملیمەتر 
- چوارتا: 31.5 ملیمەتر
- یاخسەمەر: 16.3 ملیمەتر
- سەیدسادق: 29 ملیمەتر
 -بەرزنجە: 88 ملیمەتر
- قەرەداخ: 67 ملیمەتر
- قڕگە: 18.7  ملیمەتر
-تەکیە: 5.3 ملیمەتر
 
پارێزگای دهۆک:
- دهۆک: 50.8 ملیمەتر
- زاخۆ: 22.2 ملیمەتر
- ئاکرێ: 12.2ملیمەتر
- بامەڕنێ: 20 ملیمەتر
- مانگێش: 15 ملیمەتر
- کانی ماسی: 10 ملیمەتر
- ئامێدی: 14 ملیمەتر
- بجیل: 14 ملیمەتر
- گردەسێن: 5.2 ملیمەتر
- دینارتە: 14.5 ملیمەتر
- باتوفە: 8 ملیمەتر
- سەرسەنگ: 18 ملیمەتر
- شێخان: 16 ملیمەتر
- بەردەڕەش: 16 ملیمەتر
- دێرەلووک: 16 ملیمەتر
- باعەدرێ: 17 ملیمەتر
- قەسرۆک: 14.5 ملیمەتر
- چەمانکێ: 34 ملیمەتر
- زاوێتە: 28 ملیمەتر
 
پارێزگای هەڵەبجە:
- هەڵەبجە: 58.5 ملیمەتر
-تەوێڵە: 41.4 ملیمەتر
-خورماڵ: 35.5 ملیمەتر
-بیارە: 44 ملیمەتر
-سیروان: 42.5 ملیمەتر
 
پارێزگای کەرکووک:
- کەرکووک: 27 ملیمەتر
- کەلار: 13.3 ملیمەتر
- مەیدان: 88 ملیمەتر
- خانەقین: 16 ملیمەتر
- خورماتوو: 1 ملیمەتر
- کفری: 12.3 ملیمەتر
- شوان: 3 ملیمەتر 
 
 لە رۆژی چوارشەممە، 1ـی ئایارەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەرییەکە بەهێزتر دەبێت و لێزمەباران لە زۆرینەی ناوچەکان بەتایبەت لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەبارێت.
 
بۆ رۆژی شەممە، 4ـی ئایاریش، کەشناسی پێشبینی بەردەوامیی بارانبارینی کردووە، بەڵام بەشێوەی پچڕ پچڕ و لە شەوی شەممە کاریگەرییەکە کەمێک لاواز دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە