دیداری عێراق بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی لە بەغدا بەڕێودەچێت

03-05-2023
هیدایەت جان
بەڕێوەچوونی دووەم رۆژی دیداری عێراق
بەڕێوەچوونی دووەم رۆژی دیداری عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە دووەم رۆژی دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی، پێنج پانێڵ لەبارەی گەندەڵی و دامەزراندنی دەوڵەت لە دیدی سەرکردەکانەوە بەڕێوەدەبرێن و سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری دەڵێت، "لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق رووبەڕووی ئەو گفتوگۆیانە دەبنەوە بۆ ئەوەی بزانرێت دیدگەیان بۆ ئایندەی عێراق چییە."
 
دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و یەکەم رۆژی دیدارەکە بەشێوەی داخراو بەڕێوەچوو. هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتی عێراق و سەرۆکی حیزبەکانی عێراق و کوردستان تێیدا بەشدارن.
 
رۆژی چوارشەممە 03-05-2023، دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە - مێری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "خەڵکێکی زۆر تینووی ئەوەن رووبەڕوو لەگەڵ ئەکادیمی و خەڵکی بڕیاربەدەست و داڕێژەرانی سیاسەتی عێراق گفتوگۆ بکەن. عێراق لە رووی بناخە، کارکردن و بەڕێوەبردنەوە کێشەی زۆری هەیە و 20 ساڵە ئەم کێشانە بەردەوامن." 
 
لە دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ جێنین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق؛ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق؛ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق؛ باربارا لیف، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا؛ عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق؛ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و کۆمەڵێک وەزیر و سەرکردەی دیکەی پێکهاتە جیاوازەکان بەشدارن. 
 
سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە - مێری دەڵێت، کەسانێک بۆ ئەو دیدارە دێن و قسە دەکەن کە نەیاری یەکترن، چونکە "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە. شەش مانگە حکومەتی فیدراڵی دروستبووە و لەم ماوەیەدا پێشکەوتنی باش هەبووە، بەڵام ئاڵنگاری و کێشەش هەیە؛ ئاوڕێک لەو شەش مانگە دەدرێتەوە بۆ ئەوەی بزانین حکومەتی محەممەد شیاع سوودانی پێشکەوتنەکانی چین و چاودێرانی ناوخۆ و دەرەکیش بۆچوونی خۆیان بگەیێنن." 
 
بەگوتەی دلاوەر عەلائەدین، لە کابینەکانی پێشووی حکومەتی عێراقدا هەر قەیرانێک دروستبووە، حکومەت هەوڵیداوە خۆی لێ بدزێتەوە؛ بۆیە پێیوایە، حکومەتی محەممەد شیاع سوودانی تاکە حکومەتە لەماوەی ئەم 20 ساڵەدا هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە جیدی بدات.
 
لە رۆژی یەکەمی "دیداری عێراق" بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی، گفتوگۆ و مێزگردی داخراو بەڕێوەچوون و بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-05-2023ش سێ پانێڵ لەبارەی گەندەڵی، وەبەرهێنان، دامەزراندنی دەوڵەت بەڕێوەدەچن و دوانیوەڕۆش دوو پانێڵی دیکە لەبارەی وزە و دامەزراندنی دەوڵەت لە دیدی سەرکردەکان بەڕێوەدەچن.
 
وەک دلاوەر عەلائەدین ئاماژەی پێدەدات، "لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراقی رووبەڕووی ئەو گفتوگۆیانە دەبنەوە بۆ ئەوەی بزانرێ دیدگەیان بۆ ئایندەی عێراق چییە." 
 
بڕیارە رۆژی 04-05-2023 لە کاژێر 9:00 بۆ 18:30ی ئێوارە شەش پانێڵی دیکە بە ناونیشانەکانی ئاو و ژینگەی عێراق، عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەرێمی کوردستان، ئاسایشی عێراق، سەقامگیری، سیاسەتی نێوبژیوانی عێراق بەڕێوەبچن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو گەریلای پەکەکە

راپرسییەک: 75.1%ی خەڵک پێیانوایە پەکەکە دەستبەرداری چەک نابێت

کۆمپانیای ئاسال ASAL، بۆ توێژینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری کردووە و دوو پرسیار لەبارەی پەکەکە کردووە، بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە 75.1%ی بەشداربووان پێیانوایە پەکەکە دەستبەرداری چەک نابێت